داخوازیی تورکیا بۆ دەست پێ کردنی وەرزی تازەی دانوستان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406449-داخوازیی_تورکیا_بۆ_دەست_پێ_کردنی_وەرزی_تازەی_دانوستان_لەگەڵ_یەکێتیی_ئەورووپا
تورکیا داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کە وەرزی تازەی دانوستان بۆ ئەندامەتیی ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا دەست پێ بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2022 07:45 Asia/Tehran
  • داخوازیی تورکیا بۆ دەست پێ کردنی وەرزی تازەی دانوستان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا

تورکیا داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کە وەرزی تازەی دانوستان بۆ ئەندامەتیی ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا دەست پێ بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تی ئاڕ تیی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیداری لەگەڵ «مارک ڕوتە» سەرۆک وەزیرانی ھۆڵندا لە ئەستەمۆڵ وتی: لە یەکێتیی ئەورووپا چاوەڕوان دەکەین کە وەرزی دانوستانەکانی ئەندامەتیی تورکیا دەست پێ بکاتەوەو و دانوستانی یەکێتیی گومرگی بە خێرایی و بەبێ ملکەچ کردن لە بەرامبەر ھەڵسەنگاندنە بەتاڵەکان ببوژێنێتەوە.

ئەردوغان وتی: ئەگەر ئەندامی ناتۆین، ئەگەر لە ناتۆدا پێکەوین، دەبێ ھاوپشتیی خۆمان بە تۆکمەوتەواوی پیشان بدەین، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەبێ پێکەوە بە تایبەت لە بواری پیشەسازیی بەرەڤانی ھاوپشتی یەک بن.

ئەم داخوازییەی ئەردوغان لە کاتێکدایە کە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتیی ئەورووپا لە دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢١یان بە کۆی دەنگەوە لە سەر ئەوە ڕێک کەوتن کە لە بەر پابەند نەبوونی تورکیا بە پێوەرو ئەوبەرایەتییەکانی ئەورووپا، دانوستانەکانی ئەندامەتی ئەم وڵاتە لە یەکێتییەکەدا ھەڵپەسێرن.