ئاماری 10 ساڵی رابردوی داوای مافی پەنابەری و مردنی کۆچبهران له تورکیا راگهیهندرا
هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا، رایگهیاند، لە 10 ساڵی ڕابردودا واتا لەساڵی 2012هوە تا ساڵی 2021، 568 هەزارو 459 پەنابەری نەتەوە جیاواز داوای مافی پەنابەریتی نیودەوڵەتیان لە ڕێکخراوی UNHCR لە تورکیا کردوە.
دهشڵێت، "لهسهرهتای ئهمساڵهوه تا 17ی ئازاری ئهمساڵ لەسنوری تورکیا 123 پەنابەر ژیانیان لەدەستداوە، کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆر مەترسیدارە بۆ ئەو ماوە کەمە".
هیوا خدر ئهمڕۆ دوشهممه ئاماری 10 ساڵی رابردوی داواکردنی مافی پەنابەرێتی، دهستگیرکردن و مردنی کۆچبهران لە تورکیای راگهیاند و دهڵێت، "تورکیا وەک یەکەم دەروازە کە پەنابەران روی تێدەکەن لەپێناو گەیشنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوشدا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بەهۆی ناسەقامگیری باری ئەمنی و سیاسی و ئابوریەوە، بە دەیان هاوڵاتی دەربەدەرو ئاوارەو پەناهەندە بون کە زۆرینەیان لەرێگای تورکیاوە ڕێگای پەناهەندەییان گرتوهتەبەر".