نیسان 02, 2022 09:16 Asia/Tehran
  • داخرانی دۆسیەی خاشوقچی لە تورکیا

حکومەتی تورکیا لە بەدواداچوون و دادگایی کردنی تاوانبارانی کوژرانی جەمال خاشوقچی وازی ھێنا .

جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی ، دووی ئوکتوبری 2018 دوای گەیشتنی بە کونسولخانەی سعودی لە ئەستەموڵ بێسەروشێن بوو و کاربەدەستانی سعودی دوای چەندین حەوتە حاشالێکردن ، سەرەنجام دانیان بەوەداھێنا کە ئەو رۆژنامەنووسە لە نێو کونوسولخانەدا کوژراوە . 

ئەم رووداوە تێکچوونی نێوانی تورکیا و عەرەبستانی سعودی لێکەوتەوە و میدیاکانی تورکیا و جیھان موحەمەد بن سەلمانی پاشمیری سعودییان وەک تاوانباری سەرەکیی کوشتنی خاشوقچی ناوبرد . 

وازھێنانی تورکیا لە بەدوداچوونی دۆسیەی جەمال خاشوقچی ، دەگەڕێتەوە بۆ باجدانی ئانکارا بە سعودیەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی نێوان دوو وڵات و درێژەی راڕایی لە ھەڵوێستەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا . 

سەرپەیڤ