نیسان 02, 2022 17:37 Asia/Tehran
  • چل ھەزار ساڵ زیندان بۆ تۆمەتبارێکی ساختەکاری لە تورکیا

دادگەیەکی تورکیا سزای پتر لە چل ھەزارساڵ زیندانی بۆ کەسێک بڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «فاروق فاتیح»ی لاوی تورکیایی کە تۆمەتی ھەڵلوشینی دوو ملیارد دۆلاری لە سەرەو دۆسیەیەکی ٢٦٨ لاپەڕەیی و دووھەزارو ٢٧ سکاڵاکاری ھەیە سزای پتر لە چل ھەزار ساڵ زیندانی بۆ دیاری کراوە.

دادئەستێنی گشتیی ئەستەمۆڵ دوابەدوای سکاڵاکران لە «فاروق فاتیح ئوز» خاوەنی کۆمپانیای سەرمایەنانەوەی «تیۆدۆکس» بە تۆمەتی ئەوەی کە تەواوی ماڵپەڕە ئینتەرنتییەکانی ئەم کۆمپانیایە دەستی پێ ڕاناگات و کاربەران ناتوانن سەردانی ھەژمارە بانکییەکانیان بکەن، دۆسیەیەکی لێپێچینەوەی کردووەتەوە.

کۆمپانیای سەرمایەنانەوەی «تیۆدۆکس»  ٣٩١ ھەزار کاربەری ھەیە کە تێکڕای سەرمایەکانیان لەم کۆمپانیایەدا دەگاتە دوو ملیارد دۆلار. لە ئێستادا دەست ڕانەگەییشتنی کاربەران بە ھەژمارە بانکییەکانیان بووەتە ھۆی ئەوەی کە ئاڵۆزییەکی زۆر لە باراڕەکانی دراڤی دەرەکی لە تورکیادا بەدی بێت.

 

سەرپەیڤ