ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 61.14%، لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو
پەیمانگای ڕوپێویی تورکیا ئاشکرای کرد، لە مانگی ئازاردا نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکان بەڕێژەی 5.4% بەراورد بە مانگی شوبات بەرزبووەتەوە، لە مانگی شوباتدا تێکڕای هەڵاوسانی ساڵانە 45.44% بووە، لەکاتێکدا لە مانگی نیساندا ئەو ڕێژەیە بۆ سەروو 61% بەرزبووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە پەیمانگای ڕوپێویی تورکیا، لە مانگی ئازاردا نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکان بەڕێژەی 5.4% بەراورد بە مانگی شوبات بەرزبووەتەوە، لە مانگی شوباتدا تێکڕای هەڵاوسانی ساڵانە 45.44% بووە، لەکاتێکدا لە مانگی نیساندا ئەو ڕێژەیە بۆ سەروو 61% بەرزبووەتەوە.
هەروەها بەپێی داتاکانی پەیمانگا تورکییەکە، کەرتی پەیوەندییەکان لەو وڵاتە بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە بەڕێژەی 99.12%، هەروەها نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەڕێژەی 70.33% بەرزبووەتەوە.هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەش گەیشتووەتە 61.5%.
ئەو قەیرانە ئابورییەی ڕووی لە تورکیا کردووە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە دوو ساڵی ڕابردوودا، هەروەها هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی نەوت، گاز و دانەوێڵە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەو هەنگاوانەیە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سوودی سەر قەرزەوە گرتنییەبەر لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، ئەوەش بەمەبەستی گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا بەبێ گوێدانە کاریگەرییەکانی لەسەر ئابوریی گشتی، کە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە بە هۆکاری سەرەکیی هەڵاوسان لە تورکیا دایدەنێن.
لە ساڵی ڕابردوودا لیرەی تورکی ڕێژەی 44%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا. لە مانگی کانونی یەکەمدا نرخی لیرەی تورکی گەیشتە 18.41 بەرامبەر هەر دۆلارێک.