نیسان 11, 2022 09:05 Asia/Tehran
  • داکۆکیی میدیاکانی لایەنگری ئاکپارتیی تورکیا لە عیمران خان

سەبارەت بە پرسی لابرانی عیمران خان لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی پاکستان، میدیاکانی لایەنگری ئاکپارتی، بێلایەن نین و پاڵپشتیی لێ دەکەن.

 هەواڵدەریی د. ه. آ؛ لەسەر دەسەڵات لابرانی عیمران خانی بە پیلانێکی دەرەکی لەقەڵەم داوە و لەزمانی ناوبراوەوە نوسیویەتی: من بە پیلانی بیانییەکان وەلانرام. ئەوە جۆرێک بەرەنگاربوونەوە لەدژ ئازادیی خوازیی ئێمە بوو.

لەچەند ساڵی رابردوودا، پەیوەندییەکی دۆستانە لەنێوان عیمران خان وئەردۆغان دروست بوو و ئێستا ڕوون نییە کە پاش هەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی تازە، پەیوەندیی ئانکارا-ئیسلامئاباد چ ڕێبازێک دەگرێتەبەر.

تورکیاو پاکستان، لەبواری ئاسایشی، بەرەڤانی و سیاسیی پێکەوە هاوکارییان هەیە و ئەردۆغان هیوادار بوو کە بەیارمەتیی عیمران خان، دزەی زیاتری لە ئەفغانستان دا هەبێ.

سەرپەیڤ