نیسان 11, 2022 15:11 Asia/Tehran
  • لە شرنه‌خ هێرش  کرایە سەر بارەگای هەدەپە و 5 کەس دەستگێر کران

شەوی رابردوو لەناوچەی جزیری شرنه‌خ هێرش کرایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فوڕات نیووز بڵاویکردەوە، سه‌رله‌به‌یانی پۆلیسه‌کانی تیمی تایبه‌تی تورکیا هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر بیناکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچه‌ی جزیر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی جودی، داغکاپی، نور و گوندی دیرسه‌کلی هێزە ئەمنییەکان هه‌ڵیانکوتاوەتە سه‌ر ماڵان و لە ئەنجامدا مه‌سعوود نارت، هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌که‌، دایکی یاسه‌مین چکماز، عوسمان کوچوک، ماروز ئه‌ریس و شه‌ریف ئه‌لچیئۆغڵو ده‌ستگیر کران.

سەرپەیڤ