تورکیا بە فەرمی درێژەدان بە دەستدرێژیی سەربازیی لە باکووری عێراقی راگەیاند
وەزیری بەرگریی تورکیا بە فەرمی توندکردنی دەستدرێژیی سەربازیی بەرفراوانی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراقی راگەیاند .
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا کە خۆی بەسەر ژووری ھەڵمەتە سەربازیەکان دا چاودێریی دەکرد ، بە فەرمیی ھەڵمەتی سەربازیی بەرفراوانی ئەرتەشی تورکیا لە بووری عێراقی راگەیاند .
ئاکار گوتی ، فڕۆکە جەنگیەکان ، کۆپتەر و خۆفڕەکانی تورکیا بە پشتیوانیی تۆپخانە ، پەلاماریان کردە سەر کەمپ و تونێل و حەشارگەکان و ناوەندەکانی پاشکەوتی چەکەمەنیی پەکەکە لە تورکیا .
وەزیری بەرگریی تورکیا گوتیشی ، ئەم ھەڵمەتە کە لە ناوچەکانی مەتینا ، زاب و ئاواشین لە باکووری عێراق بەڕێوەچوو ، تا ئێستا سەرکەوتوانە درێژەی ھەیە .
ئەم لێدوانانەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە کە مەسرور بارزانی لە رۆژانی رابردوودا سەردانی ئانکارای کرد و میدیاکانی تورکیا گوتیان یەکێک لە بابەتەکانی جێی باسی نێوان ئەردوغان و بارزانی ھێرشی سەر پەکەکە بووە .