نیسان 25, 2022 11:57 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی هەدەپە لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان

بەیاننامەی هەدەپە لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان

پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) بە بڵاو کردنەوەی یەباننامەیک بە بۆنەی 24ی نیسان  ساڵڕۆژی قەلاچۆی ئەرمەنیەکان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی گیان بەختکاران جەختی کرد لەسەر هاوخەمی دەربڕین لە گەڵ ئەرمەنیەکان و کەمایەتیە ئەتنی و ئایینزاییەکانی دیکە لە تورکیا بە مەبەستی  دامەزراندنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی .

ئەنجومەنی کارگێڕی ناوەندی هەدەپە  لەو بەیانامەیەدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی یەکسان سازی و زاڵکردنی تەنیا زمانێک لە تورکیا ڕایگەیاند : لەو وڵاتەدا ئەوڕاستیە کە هیچ شۆناسێکی  ئەتنی ، زمانی و کەلتووری سەرتر لە ئەوی تر نیە ، هێشتا  لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و  سیاسیەوە قەبووڵ نەکراوە . هەدەپە لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا لە خەڵکی ئەرمەنی وەک یەکێک لە خەڵکانی کۆنی تورکیا یادی کرد و خوازیاری داوای لێبوردن لەوان وگەشەی پەیوەندی دیپلوماتیک بازرگانی وئابووری کرد لە گەڵ حکومەتی ئەرمەنستان.

سەرپەیڤ