نیسان 25, 2022 17:13 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند

وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی چنگی قوفڵ-ی ڕاگەیاند.

 

خڵوسی ئاکار  وەزیری بەرگریی تورکیا لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی چنگ-قفڵ لە دژی په‌که‌که تەواوبووە و‌ لە قۆناغەکانی داهاتوو بڕیار لە ئۆپەراسیۆنەکە بۆسەر پەکەکە دەدەن.

ناوبراو وتیشی: "لەقۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەیان دا سەربازەکانی تورکیا گەیشتوونەتە ئەو شوێنانەی کە پێویست بوو لێی بن".

دەستدرێژی و ھەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان رووبەڕووی کاردانەوەی زۆر لە نێو عێراق بووەتەوە و ئیدانە کراوە . 

وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ھەرچەشنە ھاواھەنگیەک لە نێوان عێراق و تورکیای بۆ ئەنجامدانی ئەم ھەڵمەتانە ڕەتکردووەتەوە .

سەرپەیڤ