May 03, 2022 05:43 Asia/Tehran
  • زلێنێسکی: تورکیا پێوەرێکی دووفاقانەی لە ھەمبەر ئۆکرانیادا ھەیە

سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە پێوەری دووفاقانەی تورکیا لە ھەمبەر ئۆکرانیا ڕەخنەی گرت و وتی: ئانکارا لە لایەکەوە وەکو ناوبژیوان ھەڵس و کەوت دەکات و لە لایەکی دیکەوە بە نیازی پەرە پێ دانی پیشەی گەشتکارییە لەگەڵ ڕووسیادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ERT‌»ی یۆنان وتی : لە لایەکەوە تورکیا وەکو ناوبژیوان و لاگری ئۆکرانیا بە ھەنگاوی پتەوەوە دەجوڵێتەوەو کەچی لە لایەکی دیکەوە شایەتی پەرە پێ دانی پیشەی گەشتکارین بە تایبەت بۆ گەشتکارانی ڕووسیا.

زلێنێسکی لە درێژەی وتووێژەکەی دا وتیشی: ئەمانە پێوەرگەلێکی دووفاقانەن کە دیارە ھیچی دادگەرانە نییە.

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بووەتە ھۆی دابەزینی توندی ژمارەی گەشتکارانی ڕووسیا لە تورکیا. ئەم دابەزینەی ژمارەی گەشتکارانی ڕووسیاش بووەتە ھۆی پەرەسەندنی نیگەرانیی ئانکارا کە لە ئێستادا بەنیازی پەرە پێ دانی گەشتکاری و زاڵ بوون بە سەر قەیرانی ئابووریی تورکیادایە.

سەرپەیڤ