May 07, 2022 07:39 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سەربازیی تورکیا 135 میلیۆن دۆڵاری تێچووە

راپۆرتی چالاکیی وەزارەتی بەرگریی توریکا نیشان ئەدات ئانکارا لە ساڵی 2021 دا جیا لە تێچووی 135 میلیۆن دۆڵاریی ھەڵمەتەکانی دەرەوەی تورکیا ، زیاتر لە 70 ملیار لیری بۆ ئاسایش و 20 میلیۆن لیری بۆ رۆنانی شوورەی سنووریی خەرج کردووە .

رۆژنامەی جمھوریەت چاپی تورکیا لە راپۆرێک دا نووسی : وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی ھەڵمەتی بە ناو بەرگریی لە ئاشتی لە چەندین وڵات ئامادەبوونی سەربازیی ھەیە و بانگەشەی ئەوە دەکات چالاکاکیەکانی بەرگریی لە ئاشتی بریتی لەو چالاکیانەیە کە لە چوارچێوەی ناتۆ ، رێکخراوی نەتەوەکان و ھەروەھا بۆ دامەزراندنی ئاشتی و سەقام لە جیھان دا ئەنجام دەبێ . 

تورکیا تا کۆتایی ساڵی 2020 لە 10 وڵاتی جھان ئامادەبوونی سەربازیی ھەبوو و پێشبینی دەکرا ئەم رەقەمە بگاتە 11 وڵات . ھەروەھا لە پلانداڕشتنی بودجەی ساڵی رابردووی تورکیا ئەم رەقەمە بۆ ساڵی 2022 ، 12 وڵات و ساڵی 2023 ی زایینی 15 وڵات لەبەرچاو گیراوە . 

سەرپەیڤ