May 13, 2022 21:13 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی بڕیاری سزای سەرکردەیەکی نەیاری دەوڵەتی تورکیا

دیوانی باڵا، بڕیاری زیندانی بۆ ڕابەری پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە ئەستەمۆڵ پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی «تی ئاڕ تی» بڕیاری سزای «جانان کەفتانجی ئوغلو» ڕابەری پارتی کۆماریخوازی گەل ڕۆژی پێنج شەممە لە دیوانی باڵای دادی تورکیا پەسەند کرا.

«جانان کەفتانجی ئوغلو» ٦ی سپتامبەری ٢٠١٩ لە دادگەی سەرەتایی بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری تورکیاو دەوڵەت و ھەروەھا سوکایەتی کردن بە کارگێڕانی دەزگا دەوڵەتییەکان سزای چوار ساڵ و ١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژی بۆ بڕاوەتەوە.

کەمال قلیچدار ئوغلو سەرۆکی پارتی کۆماری گەل دوای ڕاگەیەندرانی ھەواڵی پەسەن کرانی بڕیاری سزادانەکەی «جانان کەفتانجی ئوغلو» ، ئەندامانی پارتەکەی بۆ خڕبوونەوە لە بەردەم بینای پارتی کۆماری گەل لە ئەستەمۆڵ بانگێشتن کرد.

دوژمنایەتیی ئەردوغان لەگەڵ پارتی کۆماری گەل چەند ساڵ لەمەوبەرو بە سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمام ئوغلو پاڵێوراوی ئەم پارتە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکان لە ئەستەمۆڵ دا توندتر بووەوە.

سەرپەیڤ