تورکیا یەک ملیۆن ئاوارەی عەرەب لە ناوچە کوردییەکان نیشتەجێ دەکات
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە تورکیا به‌نیازه یه‌ک ملیۆن ئاواره‌ى سوریی له ناوچە کوردنشینەکانی سووریا نیشته‌جێ بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریاش زانیاریی مه‌ترسیدار له‌وباره‌یه‌وه ئاشکراده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "تورکیا گروپێک پەنابەری سووریی لەدەروازەی سنووریی گرێسپییەوە ناردووەتە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا و له‌و ناوچانه نیشته‌جێیان ده‌کات."
ئه‌وه‌ش هاتووه کە "ئەو پەنابەرانە ژمارەیان نزیکەی 100 کەسەو بەسەر ناوچە داگیرکراوەکاندا دابەشکراون، ئەوەش لەچوارچێوەی پیلانی تورکیادایه بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سووریی لەناوچە داگیرکراوەکان".
باس له‌وه‌ش ده‌کرێت، تورکیا پیلانی هەیە بۆ نیشتەجێکردنی زیاتر لەیەک ملیۆن پەنابەری سووریی لەناوچە داگیرکراوەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ى که ئێستا له‌ژێر ده‌ستى تورکیا‌و گروپه چه‌کدارییه‌کانى خۆیاندان.