May 16, 2022 12:27 Asia/Tehran
  • دووپاتکرانەوەی هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە پەکەکە و ناتۆ

ڕاوێژکاری سیاسیی ئەردۆغان، هەڵوێستی تورکیای سەبارەت بە پەیوەستبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ ڕاگەیاند؛ ناوبراو نیگەرانیی خۆیشی لە بوونی ئەندامانی پەکەکە لە ئەوروپا دەربڕی.

ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستان بە گرووپێکی تیرۆریستی ناو دەبات و لە دژی ئەندامانی شەڕ دەکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی تورکیا دژایەتی خۆیان بۆ پەیوەست بوونی فینلاند و سوید بە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)  هەروەها  ئامادەبوونی پەکەکە لە وڵاتانی ئەوروپاڕاگەیاند.

ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەنقەرە دەرگای خۆی بەڕووی سوید و فینلانددا دانەخستووە کە پەیوەندی بە ناتۆوە بکەن؛ بەڵام دەیەوێت لەگەڵ ئەم وڵاتە باکوورییانە دانوستان بکات و چالاکیی "تیرۆریستی" لە ستۆکهۆڵم سەرکوت بکات.

کالین وتی: پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەسەڵات و سەرمایە بۆ وڵاتانی ئەوروپی بە تایبەت سوید ڕادەکێشێت، ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە ئەو وڵاتانە چالاکیی پەکەکە قەدەغە بکەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی فینلاند و سویدی بە ماڵی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ناو برد و دژایەتی خۆی بۆ فراوانکردنی ناتۆ دەربڕی.

سەرپەیڤ