گردبوونەوەی کوردان لە ئەستەموڵ: زمانی کوردیی دەبێ لە تورکیا بەفەرمی بناسرێ
بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە بە سەدان کوردی دانیشتووی شاری ئەستەموڵ گردبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و خوازیاری ناساندنی بە فەرمیی زمانی کوردی و خوێندن بە زمانی دایک بوون.
سەدان کوردی دانیشتووی ئەستەموڵ لە ناوچەی سنیڤێرتی ئەستەنبوڵ گردبوونەوەیان کرد . ئەوان کە جلوبەرگی رەسەنی خۆیان دەبەردابوو و لافیتەی زمانی کوردییان بەدەستەوە بوو، داوایانکرد زمانی کوردی بکرێتە فەرمی و لە تورکیا پێی بخوێندرێت .
ڕێپێوانەکە کە لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا و کۆمەڵەی کوردناسییەوە ڕێکخرابوو، زولەیخا گولوم، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئەستەنبوڵ و چەندین ئەندام و لایەنگرانی دیکەی ئەو حیزبە ئامادەی بوون.
خەڵک دروشمی "ژیان بەبێ زمان نابێ " و بژی بەرخۆدانی زیندان یان بەرز کردەوە .
فەرهاد ئەنجو، هاوسەرۆکی لقی ئەستەموڵی هەدەپە وتی:حکومەتی تورکیا لە کاتێک دا بەکارهێنانی زمانی کوردی قەدەغە کردووە کە کوردیی زمانی دایکی 30 ملیۆن هاووڵاتیە.