May 18, 2022 12:56 Asia/Tehran
  • مەرجەکانی تورکیا بۆ ڕەزامەند بوونی بە ئەندامەتیی سوییدو فەنلاند لە ناتۆ

دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕەزامەند بوون بە ئەندامەتیی سوییدو فەنلاند لە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ) مەرجی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، دەوڵەتی تورکیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە لە بەرامبەر ڕەزامەند بوون بە ئەندامەتیی سویید و فەنلاند لە ناتۆ، بەرتەسکیی ناردەی چەکەمەنی و ھەروەھا بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئانکارا لە بەر کڕینی سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا کۆتایی پێ بھێنن.

تورکیا لە دۆخێکدا ئەندامی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ)یە کە ئەم وڵاتە بەردەوام دەکەوێتە بەر بایکۆتی ئەمریکاو ئەندامانی دیکەی ناتۆ لە ئەورووپادا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە جەماوەری تورکیا بەردەوام نەیاری ئەندامەتیی وڵاتەکەیانن لە ڕێکخراوەی ناتۆ دا.

سەرپەیڤ