کوژرانی لەشکرییەکی تورکیا لە سووریا
May 19, 2022 14:28 Asia/Tehran
لەشکرییەکی دیکەی تورکیا لە درێژەی دەستوەردانەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سووریا کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی گیان سپاردنی لەشکرییەکی دیکەی ئەم وڵاتە لە سووریای کرد.
ئەم وەزارەتخانەیە وێڕای دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو لەشکریەی تورکیا کە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی تۆپبارانێکی پەکەکە لە شەڕگەی «چڵەزەیتون» لە باکووری سووریا بریندار بووبوو، گیانی لە دەست دا.
وەزارەتی بەرەڤانی پێشتر ڕایگەیاند بوو کە لەو شاڵاوەدا لەشکرییەک کوژراوەو سێ لەشکریی دیکەش بریندار بوونە.