کۆبونەوەی هەزاران کەس لە ئەستەموڵ بۆ ئیدانەکردنی مەحکوم کرانی کەسایەتی بەرھەڵستکاری ئەردۆغان
هەزاران کەس لە ئەستەموڵ رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سزادانی خاتوو جانان کەفتانچی ئوغڵو، سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری تورکی ئۆپۆزسیۆن.
له تورکیا هه واڵی ده ستگیرکردنی خه ڵک و ته نانه ت بیانیه کانیش به هۆی سووکایه تی کردن به ڕه جه ب ته یب ئه ردۆغان سه رۆک کۆمار، هیچ که س تووشی سه رسوڕمان ناکات.
بەپێی یاساکانی تورکیا، سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار سزای یەک بۆ چوار ساڵ زیندانی ھەیە. پێشتر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە حکومەتی تورکیا کردبوو کە یاساکە بگۆڕێت. تا ئێستا لە ماوەی ٧ ساڵی سەرۆکایەتی ئەردۆغان دا هەزاران کەس لە تورکیا بە تاوانی بێ رێزی کردن بەو سزا دراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، جانان کەفتانچی ئۆغڵو تۆمەتبار کراوە بە "سوکایەتی" بە ڕەجەب تەیب ئەردۆ غان لە تویتەر، هەروەها "تێکدانی ڕای گشتی"، و بۆچوونەکانی لەسەر خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا هۆکارێکی ترە کە دادگای ئەستەنبوڵ سکاڵای یاسایی لەسەر کەفتانچی ئوغڵو تۆمارکرد.
کەفتانچی ئۆغڵو سزای کهمتر له پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و بەپێی یاسای تورکیا سزای کەمتر لە پێنج ساڵ هەڵپەسێردرانی ھەیە .