May 27, 2022 10:18 Asia/Tehran
  • نەیارێکی ئەردوغان: سەرۆک کۆماری تورکیا بە نیازە بە ٦١ ملوێن دۆلارەوە بەرەو ئەمریکا ھەڵبێت

«کەمال قلیچدارئۆغڵو» سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا «جەھەپە» رایگەیاند: سەرۆک کۆماری تورکیا «رەجەب تەیب ئەردۆغان» لە ڕێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکانی نزیک لە خۆی بەنیازە بڕی ٦١ملیۆن دۆلار بگوازێتەوە بۆ ئەمریکا و هەڵبێت.

«کەمال قلیچدارئۆغڵو» سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا «جەھەپە» لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە شەوی سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەوتەوە ڕایگەیاندووە:«رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکاندا شکست بێنێ بەنیازە ھەڵبێت بۆ ئەمریکا.

لای خۆشیەوە،پارتی دەستەڵاتداری  دادو گەشەی تورکیا، لە ھەڵوێستێکدا لە ھەمبەر ئەو بۆچوونانەی سەرۆکی پارتی کۆماری گەل، قسەکانی بە بوختان زانیوەو ڕەتی کردووەتەوە.

پارتی دادوگەشە ھەروەھا «عومەر چلیک»، وتەبێژی پارتەکەی «قیلیچدارئۆغڵو»شی بە ئەنجامدانی ھەڵمەتێکی بوختانکردن دژی «ئەردۆغان» تۆمەتبار کردووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «ئیمرێ یەڵماز»، ئەندامی باڵای جەھەپەش، چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکا بلاوکراوەتەوە و گواستنەوەی بڕی ١٠.٨ ملیۆن دۆلار پیشان دەدات لە ماوەی نێوان ئەیلوولی ٢٠١٤ و تەمموزی ٢٠٢٠.

لەسەر بەڵگەنامەکان ناوی ئەو دوو دامەزراوەیەی تورکیا ھەیە کە گواستنەوەی پارەکان ئەنجام دەدەن بە ناوەکانی«تورگیڤ» و «ئەنسار» کە دوو دامەزراوەی نزیکن لە «رەجەب تەیب ئەردۆغان»ەوە.

سەرپەیڤ