May 30, 2022 16:46 Asia/Tehran
  • مانۆڕی بەرفراوانی سەربازیی تورکیا لە دەریای ئیژە

 سوپای تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ مانۆڕی سەربازیی "AFS 2022" بە بەشداری چەند وڵاتێک لە ناوچەی ئیژە لە ڕۆژئاوای تورکیا.

 


مانۆڕی AFS یەکێکە لە گرنگترین مانۆڕەکانی سوپای تورکیایە. لە ساڵی ٢٠١٦دا ٨ وڵات و لە ساڵی ٢٠١٨دا ٢٠ وڵات بەشدارییان لە مانۆڕی ئەفس دا کردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆژنامەی "جومھوریەت"ی تورکی، قۆناغی سەرەتایی ئەم مەشقە بەرفراوانە بە پرۆڤەیەک لە بارەگاکە دەستیپێکردووە. جگە لە نزیکەی 10 هەزار سەربازی تورکیا، نزیکەی هەزار سەرباز لە 37 وڵاتەوە بەشداری دەکەن، لەوانە ئیتاڵیا، ئازەربایجان، پاکستان، بۆسنە-هەرزەگۆڤین، باکووری مەقدۆنیا، کازاخستان و لیبیا.

لەم مانۆڕە هاوبەشەدا کەشتییەکی جەنگی ئیتاڵی و بەلەمە جەنگییەکانی لیبیا، هەروەها هێلیکۆپتەر و یەکینەکانی تۆپخانە و کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکا بەشداری دەکەن.

مانۆڕی "AFS 2022" لە هەفتەی دووەمی مانگی حوزەیران بە ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەی دۆغان کۆتایی دێت.
بڕیارە لە کۆتا ڕۆژی مانۆڕەکەدا وەزیرانی بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندەرانی باڵای سەربازیی لە ٢٠ وڵاتەوە سەردانی تورکیا بکەن بۆ چاودێریکردنی مەشقە سەربازییەکان.

سەرپەیڤ