May 30, 2022 16:59 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی کاراتەی تورکیا بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی ئەوروپا

 هەڵبژاردەی کاتای پیاوانی تورکیا توانی پاڵەوانێتی کاراتەی گەورەساڵانی ئەوروپا بباتەوە.

 


بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، هەڵبژاردەی کاتای پیاوانی تورکیا لە پاڵەوانێتی کاراتەی گەورەساڵانی ئەوروپا کە لە غازی عەنتەب بەڕێوەدەچێت، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

لە پێنجەمین ڕۆژی پێشبڕکێکەدا سێ ئەندامی هەڵبژاردەی کاتای تورکی رۆیشتنە سەر تاتامی وبە شکستپێهێنانی ڕکابەرەکانیان میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی کاراتەی تورکیا سەرکەوتووترین پاڵەوانێتی لە مێژووی پاڵەوانێتی ئەوروپادا بە بردنەوەی ٧ میدالیای زێڕ تۆمار کرد.

سەرپەیڤ