حوزه‌یران 03, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی «پەنجەی قفڵ» لە باکووری عێراق

لەشکریانی ئانکارا لە درێژەی ئۆپراسیۆنی نایاسایی خۆیان لە باکووری عێراق پێنج ئەندامی پاتری کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە»یان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرگریی نیشتیمانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم پێنج ئەندامەی «پەکەکە» لە شەڕگەی «پەنجە قفڵ» لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانیی لەشکریانی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراق کوژان.

«خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا پێشتر باسی کۆتایی ھاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا بە ناوی «پەنجەی قفڵ» لە باکووری عێراق کرد بوو.

ھەروەھا وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی لەشکریانی ئانکارا ھەتا لەنێو برانی تۆکمەوتەواوی «پەکەکە» بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ