تورکیا بەم زووانە ھێرش دەکاتە سەر باکووری سووریا
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە سوپای وڵاتەکەیان بەم زووانە ھێرش دەکاتە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی حوریەتی تورکیا، ئامادەکاریی سوپای تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا تەواوبووە و بەم زووانە ئۆپراسیۆنەکەیان دەست پێ دەکات.
بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە لە کاتێکدایە کە، شەوی رابردوو «خولوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونیی لەگەڵ «سێرگێی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەنجام دا و باسیان لە دۆخی ئەمنی باکووری سووریا کرد.
لە ماوەی رابردوودا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش جەختی لەوە کردەوە کە، هێرش بۆسەر ناوچەکانی باکووری سووریا ئەنجام دەدەن و بۆ ئەو هێرشەش رەزامەندیی لە هیچ لایەن و وڵاتێک وەرناگرن.
لێدوانەکەی ئەردۆغان هاوکات بوو لەگەڵ هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بە فەرمی رایگەیاند: نیگەرانین لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر باکووری سووریا چونکە هێرشی لەوجۆرە سەقامگیریی ناوچەکە دەشێوێنێت.