حوزه‌یران 09, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشیی تورکیا لە جەماوەرو دەوڵەتی ئێران دوابەدوای کارەساتی شەمەندەفەرەکەی مەشھەد بۆ یەزد

دەوڵەتی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئێرانی لە بەر لە ھێڵ ترازانی شەمەندەفەرە موسافیر ھەڵگرەکەی مەشھەد بۆ یەزد لە گەل و دەوڵەتی ئێران سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەوڵەتی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەوپەڕی خەم و سەرەخۆشیی خۆی ئازاستەی خزم و کەس و کۆست کەوتووانی قوربانییەکانی ئەم کارەساتە کردو بۆ بریندارانیش ئاواتی چاک بوونەوەی خواست.

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجامی ڕووداوی دڵتەزێنی لە ھێڵ دەرچوونی شەمەندەقەرە موسافیر ھەڵگرەکەی مەشھەد بۆ یەزد پتر لە ٢٠ کەس گیانیان لە دەست داو زیاتر لە ٨٠ کەسیش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەم کارەساتە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران و ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق پەیامی سەرەخۆشییان بۆ جەماوەرو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەوانە کرد.

 

سەرپەیڤ