حوزه‌یران 10, 2022 12:51 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراق

بنکەی لەشکریانی تورکیا بە ناوی «زلیکان» ھەڵکەوتوو لە «باشیک» لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق شەوی ھەینی کەوتە بەر ھێرشی بەڕۆکێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس و کەناڵی «سابرین»، عێراق شەوی ھەینی ڕایانگەیاند: لانیکەم ٤ ڕۆکێت لە چەشنی گراد بەرەو بنکەی «زلیکان» ھاوێژراوە.

لە بارەی ڕادەی زیانەکانی ئەم ھێرشە بە ڕۆکێتە ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بەر دەست دا نییە. ئەم بنکەیە بەرلەمەش چەندین جار کەوتووەتە بەر ھێرشی موشەکی.

تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی سەرکوت کردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» دەست درێژیی کردووەتە سەر خاکی عێراق.

کاربە دەستانی عێراقی ھەتا ئێستا گەلێک جار داوایان لە تورکیا کردووە کە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە باکووری عێراق بھێنێ و ھێزەکانی خۆی لەم وڵاتە بباتە دەرەوە.

سەرپەیڤ