حوزه‌یران 10, 2022 22:04 Asia/Tehran
  • وەدەرنرانی ھەزاران پەناخوازی ئەفغانی لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ماوەی چوار مانگ دا پتر لە ١٨ ھەزار پەناخوازی ئەفغانییان ڕاپێچ کردو لە وڵات وەدەریان نان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ٢٧ی ژانویەو دەست پێ بوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بەرەو ئەفغانستان، پتر لە ١٨ ھەزارو ٢٥٦ پەناخوازی ئەفغانییان وەدەر ناوە.

ئەم وەزارەتخانەیە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە جەختی لەوەش کردەوە کە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٤ ھەزارو ١١٢ پەناخوازی دوای ڕاپێچ کردن گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

پێشتریش ھێندێک ڕاپۆرت سەبارەت بە توندوتیژیی پۆلیسی تورکیا لەگەڵ پەناخوازانی ئەفغانی بڵاو ببووەوە. پۆلیسی تورکیا، خۆپیشاندانی پەناخوازانی ئەفغانیی لە ١٥ی مایەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخی خراپی پەناخوازان لە شاری ئیزمیر بە توندوتیژی و زەبروزەنگ سەرکوت کرد.

سەرپەیڤ