بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە تورکیا
حوزهیران 12, 2022 06:51 Asia/Tehran
ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە سەتی یازدە لایدا .
تورکیا کە لەم ڕۆژانەدا بارودۆخی ئابوری سەختی بەخۆیەوە بینیوە، لەوانە دابەزینی بەرەبەرەی بەهای لیرە (دراوی نیشتمانی) و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، هەروا ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بێکارییش دەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، پەیمانگای "تویک"ی تورکی لە راپۆرتێک دا رایگەیاندووە، رێژەی بێکاری لەم وڵاتە بەراورد بە مانگی ئادار بەرزبووەتەوە و لە مانگی نیسانی رابردوودا گەیشتووەتە ئاستی بێ وێنەی سەتی 11 پۆینت سێ .
داتاکانی پەیمانگای توییک دەریدەخەن کە ژمارەی بێکاران لە تورکیا گەیشتووەتە ٨٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس.
ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی دا سەبارەت بە ئاسۆی ئابووریی تورکیا پێشبینی کردووە کە ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بۆ نزیک سەتی 12 بەرز ببێتەوە.