حوزه‌یران 12, 2022 17:38 Asia/Tehran
  • پێشبینی خراپی ناوەندەکانی راپرسیی بۆ پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا

ناوەندەکانی ڕاپرسیی تورکیا لە جەنگەی کەم وێنەترین قەیرانی ئابووریی ئەو وڵاتەدا هەواڵی ناخۆش بۆ پارتی داد و گەشە بڵاودەکەنەوە .

 

تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی توند بووەتەوە و تا ئێستا هەموو هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردن یان کەمکردنەوەی ئەو کێشانە شکستی هێناوە. ئەم قەیرانە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکەپە)ی خستۆتە دۆخێکی خراپەوە و جەماوەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاشی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردووە.

لە وەها هەلومەرجێکدا پێشبینییەکانی ئەو ڕاپرسیانەی کە لە تورکیا سەبارەت بە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام دەدرێن، بۆ پارتی دەسەڵاتدار و ئەردۆغان ئومێدبەخش نین.

بەپێی راپۆرتێک کەناوەندی راپرسیی ALF بڵاویکردۆتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان بۆ یەکەمجار لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ساڵی 2023دا کەمتر لە 30%ی کۆی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.

ئەم ناوەندە پێشبینی کردووە لە سەدا ٢٧.٢ی دەنگەکان بۆ  پارتی داد و گەشەپێدان بێت.

بەپێی ئامارەکانی ALF، پارتی کۆماری گەلان 25.1%ی دەنگەکان و پارتی باش 19.4% و پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی 6.8%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.

هەروەها پارتی دیموکراتی گەلان بەڕێژەی ٨.٣%  ، لە پارتەکانی دیکە کەمترە.

بەپێی راپۆرتێکی دامەزراوەی ئاماری تورکیا کە رۆژی هەینی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی بێکاران لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دا بۆ ٦٥ هەزار و ٨٥٣ هەزار کەس بەرزبووەتەوە، کە بەراورد بە مانگی ئازاری ئەمساڵ ٦٥ هەزار کەس زیادیکردووە. ئەو ڕێکخراوە ڕێژەی بێکاری لە تورکیا بە ١١.٣ لەسەد زانیوە.

دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لەم وڵاتە بەردەوامە.

چوارشەممەی رابردوو نرخی لیرە بە رێژەی 2% دابەزی و نرخی دۆلاریش بە 17.15 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

هەینی رابردوو رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بە 73% راگەیەندرا.

سەرپەیڤ