حوزه‌یران 14, 2022 10:14 Asia/Tehran
  • وەدەرنانی پتر لە ھەزار کۆچبەری ئەفغانی لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی ئانکارا لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوو ھەزارو ٢٣٧ کۆچبەری ئەفغانیان لە تورکیا وەدەرناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، لە ئەمساڵ دا دووھەزارو ٧٩٤ کۆچبەری نایاسایی بە ١٥ گەشتی ئاسمانیی چارتر لە پارێزگا «ئەیغدیر»ەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو لە تورکیاوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان گەییشتووەتە ٣٧ ھەزارو ١٢١ کەس.

دوابەدوای دەست پێ بوونی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەفغانستان لە ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٢ەوە لە سەرتاسەری تورکیا ٢٠ ھەزارو ٧٩٩ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانی قۆڵبەست کراون و ڕەوانەی وڵاتی خۆیان کراون.

جەماوەری ئەفغانستان لە پاش دەستەڵاتی گرتنی تالیبان لە ئوتی ساڵی ٢٠٢١ەوە بەرەوڕووی بایکۆتی قورسی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا بوونەتەوە. لە کاتێکدا کە زۆڕبەی ئەفغانییەکان بێجگە لە مانەوەو مردان لە ئەفغانستان و یان کۆچکردن بەرەو وڵاتانی دیکە بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەم دا نییە، ھەڵس و کەوتی تورکیا لەگەڵ شارومەندانی ئەفغانی لە چاو پەناخوازانی وڵاتانی دیکە توندوتیژترەو ڕێژەکان دەربڕی ئەم ڕاستییەن. چونکو زۆربەی ئەو پەناخوازانەی لە تورکیا وەدەر نراون خەڵکی ئەفغانستانن.

 

سەرپەیڤ