حوزه‌یران 15, 2022 23:01 Asia/Tehran
  • تورکیا پێشنیاری دانوستانەکانی ناتۆی ڕەتکردەوە

  تورکیا پێشنیارێکی بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە بارەی فراوانکردنی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕەتکردەوە.

 

تورکیا رەزامەندیی لە گەڵ ئەندامبوونی فینلاند و سوید لە ناتۆی بەستەوە بە جێبەجێکرانی مەرجە نووسراوەکانی . وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئانکارا چاوەڕێی وەڵامی نووسراوی ئەو دوو وڵاتەیە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ئانکارا پێشنیاری ناتۆی ڕەتکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان سوید و تورکیا و فینلاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، تورکیا بانگهێشتی ناتۆی ڕەتکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی سێ قۆڵی لەگەڵ فینلاند و سوید بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ دژایەتیکردنی ئانکارا بەرامبەر بە داواکەی هەردوو وڵات بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ . 

بەپێی سەرچاوە فەرمییە ئاگادارەکان، بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی حوزەیران کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت و بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە و بەرپرسێکی باڵای ناتۆ ئامادەی بن.

سەرپەیڤ