تۆڕە هەواڵییەکانی تورکیا لە ژێر فشاری حکومەت دا
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر ، ئانکارای تۆمەتبار کرد بەوەی کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، فشاری خستۆتە سەر تۆڕەکانی دەنگوباس.
تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی سەخت بووەتەوە و بێ توانایی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی زۆر جەماوەری ئەو و پارتەکەی (دادپەروەری و گەشەپێدان) کەم کردووەتەوە.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێک دا ئاشکرای کردووە کە ئەنجوومەنی باڵای چاودێری پەخشی تورکیا غەرامە و سزای قورسی بەسەر کەناڵە هەواڵییە سەربەخۆکانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
ئەلمۆنیتەر لە زاری بەرپرسانی ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیانە ئاشکرای کرد ، ئەنجومەنەکە هەوڵدەدات تۆڕەکان ناچاربکات بە سەپاندنی خۆسانسۆڕکردن یان فرۆشتنی مۆڵەتی پەخش پێش هەڵبژاردنی داهاتوو.
ئهنجومهنی باڵای چاودێری لهم دواییهدا پێنج کهناڵی تهلهڤزیۆنی به هۆی پهخشکردنی بهیاننامهیهکی سهرۆکی سهرهکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ، کهمال قلچدارئوغڵوو سزادا.
ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەربژێرانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا شکست دێنن .