دارستانەکانی ناوچەکانی مەڕمەڕیسی تورکیا دیسان ئاگریان تێبەربوو
ئەمساڵیش دووبارە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوچەکانی مەڕمەڕیس لەتورکیا کەوتۆتەوەو لهماوەی 24کاتژمێری ڕابروودا 1000هیکتار لە دارستان و پاوان سوتاون.
میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردهوه، کەوتنەوەی ئەم ئاگرە ترس و دڵهراوکێى لاى حکومهتى تورکیا دروستکردوه بەوهۆیەشەوە وەزیری ناوخۆو وەزیری کشتوکاڵ و دارستان بەهەلیکۆپتەر چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، هەوڵی چڕ دهدهن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت تەشەنەنەکات بۆ ناوچە جێنشینەکان و وەک ساڵی ڕابردوو کارەسات نەخوڵقێنێ.
تورکیا23.1 ملیۆن هیکتار زەوی بەدارستان داپۆشراوى هەیە، لەمەش12.5ملیۆن هیکتار دەکەونە ئەوناوچانەی کە ساڵانە مەترسى و هەڕەشەی سووتانیان لەسەره، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی ساڵ ڕابردوو 123هەزارو 500هیکتار لەدارستان لەتورکیا سووتاون ئەمەش تورکیای ناچارکرد21هەزار کارمەندی ئاگر کوژێنەوە لەدەرەوەی تورکیا داوابکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەئهمه جگه لەبەکرێگرتنی دەیان هەلیکۆپتەری ئاگر کوژێنەوە لە ڕوسیایاو ئۆکرانیاو لهناوخۆشدا 10هەزارو500کارمەند بهشدارى کوژاندنهوهى ئاگرهکهیان کرد.
ئاگرکەوتنەوەکەی ساڵی رابردوو بۆ پارتی داد و گەشە و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار زۆر گرانە کەوتەوە و رەخنە وگازندەی زۆری بەدواوە بو لەمەڕ ئەوەی کە حکومەت نەیتوانی ئاگرەکە لە کاتی خۆیدا دامرکێنێ .