ئەردۆغان و بن سەلمان جەخت لەسەر دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی هاوکاری دەکەنەوە
ئەردۆغان و بن سەلمان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی هاوکاری لە دوای تیرۆرکردنی خاشوقچی و ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و ریاز.
دوای کوشتنی جەمال خاشوقچی ، ڕۆژنامەنووسی بەرھەڵستکاری سعودیە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ڕیاز تێکچوو. ئەردۆغان کە دوای تیرۆرکردنی دڕندانەی خاشوقچی جەختی لە دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە کردەوە، لەم دواییانەدا دۆسیەی ئەو رۆژنامەنووسە سعوودییە رادەستی دەزگای دادوەریی سعوودیە کرد.
دوابەدوای ئەم بڕیارە، بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە کە لەم دواییانەدا بە تاوانی تیرۆرکردنی خاشوقچی تۆمەتبار کرابوو، بەرەو تورکیا بەڕێکەوت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، محەمەد بن سەلمان کە رۆژی چوارشەممە گەیشتە تورکیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆتا ساتەکانی دوێنێ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەردوولا بڕیاری خۆیان بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی هاوکاری سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئەمنی راگەیاند.
بەرپرسانی تورکیا و سعوودیە جەختیان لە بەردەوامبوون و زیادکردنی هاوکارییەکان لە پرسەکانی ناوچەکە کردەوە، هاوکات جەختیان لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە کردۆتەوە کە لەبارەی هاوکاریی بەرگری و هاوکاری لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا واژۆ کراون.
ههروهها ههردوولا جهختیان لهسهر چالاککردنی ئهنجومهنی ههماههنگی سعودیه و تورکیا و بهرزکردنهوهی هاوکاری له بواری گهشتیاری دا کردهوه.