بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشووری رۆژاوای تورکیا
سەرەڕای هەوڵی ئاگرکوژێنەوەکان، با، ئاگر لە دارستانەکانی تورکیای پەرە پێداوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، ئاگری دارستانەکانی باشووری ڕۆژئاوای تورکیا کە ڕۆژی سێشەممە دەستی پێکردووە، ھەروا بەردەوامە .
دۆخەکە بەڕادەیەک تێکچووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناچار بوو سەردانی ئەو ناوچانە بکات و پرۆسەی ئاگرکوژاندنەوە ببینێ .
بەپێی دوایین زانیاریەکان، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی نزیکەی هەزار و 500 کارمەندی فریاگوزاری و زیاتر لە 360 ئۆتۆمبێل و 20 هێلیکۆپتەر و 14 فڕۆکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ، ئەم ئاگرە تادێ پەرە پەدەستێنێ .
به رپرسێکی ناوخۆیی ده ڵێت: "زیادبوونی خێرایی با و پله کانی گه رما، بڵێسەی ئاگرەکەی زیاد کردووە و بڵاوی کردووه ته وه ".
ئەو سەرچاوە خۆجێییە ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 150 دانیشتووی ناوچەکە ناچار کراون ناوچەکە چۆڵ بکەن.