حوزه‌یران 25, 2022 07:19 Asia/Tehran
  • دەرکردنی دەیان پەنابەری ئەفغانی لە تورکیا

حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە دەرکردنی پەناخوازان و 136 هاوڵاتی ئەفغانستانی بۆ وڵاتەکەیان گەڕاندەوە .

 

دەزگای کۆچبەری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٨ هەزار و ٥٨١ هەزار کۆچبەریان دیپۆرت کردووەتەوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٧٠% زیادی کردووە. زۆربەی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا دیپۆرتکراونەتەوە، خەڵکی ئەفغانستان بوون.

لە تورکیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ناسینەوە و دەرکردنی پەناخوازان بە تایبەت پەنابەرانی ئەفغانستانی چڕتر بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، دوێنێ هەینی پۆلیسی پارێزگای کۆجائێلی تورکیا ڕایگەیاند: ١٣٦  ئەفغانستانی دوای تەواوکردنی پرۆسەی یاسایی لە ناوەندی ڕادەستکردنەوەی هاووڵاتیانی بیانی بە گەشتی چارتەر لە فڕۆکەخانەی جەنگیز تۆپاڵی ئەم پارێزگایەوە گەڕێنرانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

 

سەرپەیڤ