حوزه‌یران 26, 2022 15:34 Asia/Tehran
  • میدحەت سەنجر: هەدەپە چی دیکە بە ئاکەپە ھەڵناخەڵەتێ

میدحەت سەنجر بە شەڕی دەروونی وەسف کردنی پرسی دانوستانی حکومەت لەگەڵ ئۆجالان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکان، وتی: پارتەکەی چی دیکە بە ئاپەکە ھەڵناخەڵەتێ.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدحەت سەنجر هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سەبارەت بە دەنگۆی بڵاو بوونەوەی نامەیەک لە لایەن ئۆجالانەوە لەلایەن حکومەتەوە یان دەسپێکی دانوستانی نوێ لە نێوان هەدەپە و ئاکەپە، وتی: پێش لە هەموو هەڵبژاردنەکان ئاوەها دەنگۆگەلێک بڵاو دەکەنەوە. بە شێوەیەک کە نیشانی بدات کە هەدەپە لە هەڵبژاردنەکان نزیک لە ئاکەپە بووەتەوە و لەگەڵی هاوکاری دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا وتی : ھەر ئەوەندە  بەسە ئەنجامی ئەم جۆرە دەنگۆیانە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ببینن.

 

سەرپەیڤ