حوزه‌یران 26, 2022 23:28 Asia/Tehran
  • مشتومڕ و ھەرا لە تورکیا دوای ڕاگەیاندنی دیارنەمانی ١٢٢ هەزار پەنابەری سووری لە دوو ساڵی ڕابردوودا 

 لێدوانەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دیارنەمانی 122 هەزار پەنابەری سوری لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، مشتومڕێکی بەرفراوانی لە ناوخۆی تورکیادا بەدوای خۆیدا هێنا.

 

سێشەممەی رابردوو، جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی 2016ـەوە تا ئێستا 122 هەزار پەنابەری سووری چوونەتە ئەو وڵاتە. سەرەڕای ئەوەی ماوەی دوو ساڵە بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن لەسەریان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە کە لە کوێ دەژین و چی دەکەن.

جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها رایگەیاند، پۆلیس چوونەتە سەر ناونیشانەکەیان بەڵام لەوێ نەبوون و پەیوەندییان بە هیچ دەزگایەکی حکومی نەکردووە، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ پرۆسەی ناسینەوەیانی راگرت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، وتەبێژی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی جێگری وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە نەبوونی زانیاری سەبارەت بە ١٢٢ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیا ڕایگەیاند: "ئەگەر لێیان بپرسن دەڵێن: ئێمە وڵات بەڕێوەدەبەین.جێگری وەزیر چی دەکەی ؟ ئەو 122 ھەزار سوریاییە کە ونتان کردن بیاندۆزنەوە . 

جێگری سەرۆکی ئی پارتی ش لە وەڵامی لێدوانەکانی جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی: حکوومەت لە ڕادەی مەترسییەکانی ئێستا تێناگات. ئایا ئەم خەڵکە نەیاندەتوانی بچنە ناو گروپە تیرۆریستەکانەوە؟

جێگری سەرۆکی پارتی "ئایندە"ش کە یەکێکە لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو حکومەت،  رایگەیاند: ئایا بەم شێوەیە وڵات بەڕێوەدەبرێت؟ تەنانەت ئێوە لە دەرکی رادە و قوڵایی مەترسی ئێستاش بێ توانان . 

 

.

سەرپەیڤ