چوار چەکداری دیکەی پەکەکە لە باکووری عێراق دا کوژران
حوزهیران 28, 2022 21:01 Asia/Tehran
هێزە چەکدارەکانی تورکیا جارێکی تر لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی، چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری عێراق دا کوشت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم چوار چەکدارەی پەکەکە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قفڵی پەنجە و پەنجە بەور کوژراون.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها لە سەر بەردەوامی و توندبوونەوەی هێرشی بێ وچانی سەر بنکەکانی پەکەکە پێداگری کراوە.
ئانکارا کەڵکاژۆیی لە چڕبوونەوەی بیروڕای گشتیی جیهان لە سەر گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، هێرشەکانی دژی پەکەکە لە نێوخۆی وڵات و باکووری سووریاو عێراق توندتر کردووەتەوە.