فینلەند : هیچ رێککەوتنێکمان بۆ رادەستکردنەوەی هیچ کەس بە تورکیا نیە
فینلەندا وهڵامێکى کهمهرشکێنى تورکیا دهداتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "هیچ ڕێکهوتنێکمان نییه بۆ ڕادهستکردنهوهى هیچ کهسێک لهوڵاتهکهمانهوه بهئێوه"، وەزیری دەرەوەی فینلەنداش دەڵێت:"لەکۆبونەوەی لوتکەی ناتۆ لەمەدرید لەگەڵ تورکیا باسمان لەوەها بابەتێک نەکردووە".
پێشتر دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، یەکێک لەخاڵەکانی ناو یاداشتی لەیەکتێگەیشتنیان لەگەڵ سویدو فینلەندا بۆ بەئەندامبوونیان لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ)، بریتییە لەڕادەستکردنەوەی داواکراوان بەتورکیا.
بیکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا کە لەهێلسنکی پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجامیدا وتویەتی:"وڵاتەکەمانو تورکیا لەمیانی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووی ناتۆ لەمەدرید، باسیان لەڕادەستکردنەوەی هیچ کەس یان گروپێک بەئەنکەرە نەکردووە".
ڕۆژی پێنجشەممەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، دەبێت سویدو فینلەندا پابەندی ئەو بەڵێنەبن کە لەمیانی دانوستانەکان دا بۆ ڕادەستکردنی داواکراوان داویانە، ئەگەرنا پەرلەمانی تورکیا بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لەناتۆ پەسەندناکات.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، لەمەدریدی پایتەختی ئسیپانیاو لەمیانی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، ڕێبەری وڵاتانی تورکیاو سویدو فینلەندا دوای چوار کاتژمێر دانوستان لەسەر یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن ڕێککەوتن کە بەپێی ئەوە هەریەک لەسویدو فینلەندا لەپێناو بوون بەئەندام لەهاوپەیمانی ناتۆ، مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا لەبەرچاودەگرنو لەبەرامبەردا تورکیا مافی ڤیتۆ دژ بەو دوو وڵاتە بەکارناهێنێت.