بەڵێنی "ئەردۆغان" سەبارەت بە بەهێزکردنی سوپای تورکیا
سەرۆکی تورکیا بەڵێنیدا سوپای وڵاتەکەی بکاتە سوپای "ژمارە یەک" لە جیهان دا.
ئەم ئیدیعایەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە هەڵمەتە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک عێراق و سووریا، هەروەها سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە بووەتە هۆی قەیرانی ئابووری و زیادبوونی هەڵاوسان و کەمیی خۆراک لەم وڵاتەداو ناڕەزایییەکی زۆری لە نێوان خەڵک دا دروست کردووە
بەپێی راپۆرتی راشا تودەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە وتارێک دا لە مەراسیمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی بەرگریی نیشتمانی لە ئەستەنبوڵ، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سوپای ئەو وڵاتە دەستکەوتی "سەرسوڕهێنەر" و پێشکەوتنی گرنگی لە بواری راھێنان لە ساڵانی ڕابردوودا ھەبووە.
سهرۆک کۆماری تورکیا ههروهها بانگهشهی کرد که هیچ دهسهڵاتێک لهسهر زهوی و له دهریا و ئاسماندا نییه که سوپای تورکیا نهتوانێت بەسەری دا زاڵ بێت.
بەڵام سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بەرامبەر بە پرسە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە لایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتەکەیەوە ڕەخنەی زۆری لێدەگیردرێ .
لە لایەکی دیکەوە دەسدرێژی و ھەڵمەتە سەربازیەکانی تورکیا لە باکووری عێراق زیانێکی قورسی بۆ ئەرتەشی ئەم وڵاتە بە دواوەوە بووە و تا ئێستا ئەردۆغانی بە ئامانجەکانی خۆی نەگەیاندووە .