ته‌مووز 09, 2022 14:22 Asia/Tehran
  • بەربەستیەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەرۆکی شارەوانیی ئەستەموڵ

 سەرۆکی شارەوانی ئەستەموڵ لە ئۆپۆزسیۆنی حکومەتەوە ڕووبەڕووی ئەوبەربەستیانە بووەوە کە لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە سەپێندرابوو بۆ پەیوەندیکردن بە بەرپرسانی بیانی.

 

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەموڵ، لەم دواییانەدا لەگەڵ باڵیۆزی بیانی کۆبووەوە و گفتوگۆی کردووە، لەوانە جێف فلایک باڵیۆزی ئەمریکا و دۆمینیک چیلۆت باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنقەرە. بەڵام ئەم بانگەوازانە تا ئێستا بە دڵی حکومەتی نەبووە.

ئیمام ئۆغڵو ئەندامی پارتی کۆماری گەلان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ئیستەنبوڵ ساڵی ٢٠١٩ شکستێکی قورسی بەسەر پارتی دەسەڵاتدار (داد و گەشەپێدان)دا هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەفەقونا ، قایمقامیەتی ئیستەنبوڵ لە نامەیەک دا بۆ بەرپرسی شارەوانیی ئەو شارە، هەر پەیوەندییەکی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە گرێداوە بە مەرجی وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی دەرەوە .

لە نوسراوەکەی پارێزگاری ئیستەنبوڵدا کە ئەمڕۆ لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ مۆڵەتی وەزارەتی دەرەوەی هەبێت بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی دیپلۆماسی وڵاتانی دەرەوە.

لەم نامەیەدا وەرگرتنی مۆڵەت بۆ دیدار یان پەیوەندیکردن بە بەرپرسانی وڵاتانی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێنمایی سەرۆکایەتی.

بەڵام دەرکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم نامەیە کاردانەوەی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ