ته‌مووز 14, 2022 16:46 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی دوو کۆبوونەوەی گرینگ لە تاران بە ئامادە بوونی پوتین و ئەردوغان

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئانکارا، باسی بەرپاکرانی دوو کۆبوونەوەی گرینگی لە تاران کردووە بە بەشداریی سەرۆک کۆمارانی ڕوسیاو تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد فەرازمەند» باڵوێزی ئێران لە ئانکارا لە ھەژماری توییتێرەکەی نووسیویەتی: حەوتەی داھاتوو دوو کۆبوونەوەی گرینگی «لێژنەی باڵای پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا» و حەوتەمین« کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دەستپێشخەریی ئاستانە» لە تاران دا بەرپا دەکرێت.

«ڤلادیمیر پوتین» و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوەیە سەردانی تاران دەکەن.

باڵوێزی ئێران لە ئانکارا جەختی لەوەش کردووەتەوە، لە جەنگەی گۆڕانکارییە چارەنووس سازە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان، تاران لە ڕۆژێکدا میوانداری دوو کۆبوونەوەی گرینگ دەبێت،«لێژنەی باڵای پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا» و حەوتەمین« کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دەستپێشخەریی ئاستانە» کە ھەردووک کۆبوونەوەکە دوای نسکۆیەکی چەند ساڵە بەرپا دەکرێن.

فەرازمەند ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھەمەجۆری و بارستایی ھاتوچۆی دیپلۆماسی لە تاران بابەتێکی جێگای سەرنجە.

 

سەرپەیڤ