گەف و ھەڕەشەی ئەردۆغان لە سوید و فینلاند
سهرۆک کۆماری تورکیا ڕایگهیاند که ئهگهر ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبهجێ کردنی ئهو مهرجانهی بۆ ئهندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ دانراوه نهگیرێته بهر، ئهوا پرۆسهکه ڕادهگرین.
تورکیا ده ڵێت فینلاند و سوید ده بێ بیسه لمێنن که واز له پاڵپشتی کردنی تیرۆر بهێنن و سزاکانی سه ر تورکیا هه ڵوه شێننه وه .
هەروەها حکومەتی تورکیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کۆتایی بە سنووردارکردنی هەناردەکردنی چەک بهێنن و هەروەها سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەنقەرە هەڵبوەشێننەوە بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ کە لە ڕووسیا کڕدراوە، لە بەرامبەر ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەردۆغان گوتیشی : دەبینین سوید رێبازێکی باش ناگرێتەبەر. هەڵوێستی تورکیا تەواو ڕوونە،پرسەکانی دیکە لای ئەوانە.
دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی رەزامەندیی تورکیا لەگەڵ ئەندامەتیی سوید و فینلاند لە ناتۆ، سەرۆک وەزیرانی سوید ئیدیعای ئەردۆغانی ڕەتکردەوە کە گوتبووی ،ستۆکهۆڵم بە ڕادەستکردنەوەی ٧٣ تیرۆریست ڕازی بووە و ڕایگەیاند کە ئێمە هیچ بەڵێنێکمان نەداوە بۆ ڕادەستکردنەوەی کەس یان کەسانێک .