گەف و ھەڕەشەی ئەردۆغان لە سوید و فینلاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409732-گەف_و_ھەڕەشەی_ئەردۆغان_لە_سوید_و_فینلاند
  سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند له‌ ناتۆ دانراوه‌ نه‌گیرێته‌ به‌ر، ئه‌وا پرۆسه‌که‌ ڕاده‌گرین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 19:09 Asia/Tehran
  • گەف و ھەڕەشەی ئەردۆغان لە سوید و فینلاند

  سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند له‌ ناتۆ دانراوه‌ نه‌گیرێته‌ به‌ر، ئه‌وا پرۆسه‌که‌ ڕاده‌گرین.

 

تورکیا ده ڵێت فینلاند و سوید ده بێ بیسه لمێنن که واز له پاڵپشتی کردنی تیرۆر بهێنن و سزاکانی سه ر تورکیا هه ڵوه شێننه وه .

هەروەها حکومەتی تورکیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کۆتایی بە سنووردارکردنی هەناردەکردنی چەک بهێنن و هەروەها سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەنقەرە هەڵبوەشێننەوە بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ کە لە ڕووسیا کڕدراوە، لە بەرامبەر ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ.

 بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەردۆغان گوتیشی : دەبینین سوید رێبازێکی باش ناگرێتەبەر. هەڵوێستی تورکیا تەواو ڕوونە،پرسەکانی دیکە لای ئەوانە.

 دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی رەزامەندیی تورکیا لەگەڵ  ئەندامەتیی سوید و  فینلاند لە ناتۆ، سەرۆک وەزیرانی سوید ئیدیعای ئەردۆغانی ڕەتکردەوە کە گوتبووی ،ستۆکهۆڵم بە ڕادەستکردنەوەی ٧٣ تیرۆریست ڕازی بووە و ڕایگەیاند کە ئێمە هیچ بەڵێنێکمان نەداوە بۆ ڕادەستکردنەوەی کەس یان کەسانێک .