ته‌مووز 20, 2022 09:57 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: ناوچەکە جێگای دابەشکردنی وڵاتان نییە

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاریی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە، وتی: لە داھاتووی ناوچەکەمان، ھیچ جێگایەک بۆ دابەشکردنی وڵاتان و ئامادە بوونی تاقمە تیرۆریستییەکان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی چوار شەممە لە حەوتەمین دانیشتنی سەرۆکانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە کە بە میوانداریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ھۆڵی کۆبوونەوەی سەرکردەکان بەرپا کرا، وتیشی: بە ناوی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانەوە دەبێ ھاوکارییەکان پەرە پێ بدەین و بە بەردەوام کردنی ھاوکارییەکان بە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆمان بگەین.

وتیشی: گرینگترین شتێک کە ھەڕەشە لە ئاسایشتی سوریا دەکات تیرۆرەو دەبێ خەباتی دژی «یەپەگە»و «پەکەکە»و تاقمە تیرۆریستەکانی دیکە بەردەوام کەین چونکو ئەوانە لە عێراق دا لە سەر چالاکیی دابەشخوازانەیان بەردەوامن.

ئەردوغان بە دەربڕینی ئەمەی کە خەباتی دژی ئەو تیرۆریستانەی کە دەستیان تێکەڵ بە خوێنی بووە بەردەوام دەبێت، جەختی کرد: بە ھیوام قەیرانی سووریا چارەسەر بکرێت و بتوانین لەم بوارەدا پێکەوە ڕاوێژ بکەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە چارەسەریی پێداویستییە مرۆڤییەکانی سووریا دەبێ بەردەوام بکرێت، وتیشی: ئەمە پەرۆشیی ھەموومانەو کۆچبەرانی سووری دەبێ بە پارێزرانی کەرامەتی مرۆڤانەو بەوپەڕی ئاسایشتەوە بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان.

ئەردوغان ئەم بابەتەی بە فەکتەرێکی سەرەکیی ڕەوتی ئاستانە زانی و وتیشی: بە ھیوام ئەو بڕیارانەی کە ئەمڕۆ دەدرێت یارمەتیی چارەسەر کرانی کێشەی سووریاو گەشەی ڕەوتی ئاستانە بدات.

سەرپەیڤ