ته‌مووز 21, 2022 18:21 Asia/Tehran
  • تورکیا حاشا لە ھێرشەکەی دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەو ڕاپۆرتانەی تورکیا تۆمەتباردەکەن، ئەنجامی هەوڵەکانی «پەکەکە»ن بۆ لەمپەر قوت کردنەوە لە بەردەم هەوڵی ئانکارا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

«مەولود چاوش ئۆغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ هێرشێکی بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان ئەنجام نەداوە، با دەسەڵاتدارانی عێراق نەکەونە داوی ئەو تەڵەیەوە.

چاوشئۆغلو لە لێدوانیدا بۆ کەناڵی تی ئاڕ تی-ی فەرمیی ڕاگەیاند، هێرش و بۆردوومانەکانیان بەبەردەوامی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.

ناوبراو جارێکی دیکە، جگە لە بە پاک دەرکردنی تورکیا لەو هێرشە، پەکەکەی بە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر زاخۆ تۆمەتبار کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەش کرد، ئەو ڕاپۆرتانەی تورکیا تۆمەتباردەکەن بە ئەنجامدانی هێرشەکەی دوێنی چوارشەممە، هەوڵەکانی پەکەکە-ن  بەمەبەستی لەمپەر قوت کردنەوە لە بەردەم هەوڵی ئانکارا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چاوش ئۆغلو، ئامادەیی وڵاتەکەشی پیشان بۆ گواستنەوەی بریندارانی هێرشەکە بۆ تورکیا بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

سەرپەیڤ