ته‌مووز 22, 2022 12:03 Asia/Tehran
  • ھاک کرانی چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی تورکیا بە ھۆی گروپێکی عێراقی و ھەڵپەسێردرانی دەرکردنی ڤیزەی تورکیا لە عێراق

دوابەدوای ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی تورکیا بە ھۆی گروپێکی عێراقییەوە ھاک کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی «سابرین نیوز» دوابەدوای ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق، چەند کەناڵێکی ئەو وڵاتە لە کاتی بڵاوکردنەوەی بەرنامەی ڕاستەوخۆ بە ھۆی گروپێکی کوردییەوە بە ناوی «١٨٧٧»و گروپی عێراقیی «ئەلتاھیرە» ھاک کران و بکەرانی پەیامی «بوردومان ڕابگرن ، تۆپبارانی کوردستان ڕابگرن»یان لە سەر ئەو کەناڵانەی تورکیا بڵاو کردەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی داخوازیی ڤیزەی تورکیا لە عێراقیش ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە ڕەوتی دەرکردنی ڤیزە بۆ گەشتکارانی تورکیا ھەتا ڕاگەیاندنی داھاتوو بە ھەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.

بڕیاری ھەڵپەساردنی ڕەوتی دەرکردنی ڤیزەی تورکیا لە عێراق دوای ئەوە دێت کە دەستەیەک لە ناڕازییانی توڕەی عێراقی نووسینگەکانی دەرکردنی ڤیزەی سەربە باڵوێزخانەی تورکیایان لە ھێندێک لە پارێزگاکانی عێراق بۆ ناڕەزاەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھێرشەکەی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاریی پارێزگای «دھۆک» داخست.

سەرپەیڤ