ته‌مووز 25, 2022 22:33 Asia/Tehran
  • سەتی 86 ی خەڵکی تورکیا لە دۆخی ئابووری ناڕازین

ئەنجامی توێژینەوەکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئیپسۆس ئاماژە بەوە دەکات کە بەشێکی بەرچاو لە گەلی تورکیا متمانەیان بە دۆخی ئابووری ئەم وڵاتە نییە.

 

چەند مانگێکە خەڵکی تورکیا  لە رەوشێکی ناخۆشدان . قەیرانی ئابووری لە تورکیا بە دابەزینی بەهای لیر دەستی پێکرد و لەگەڵ زیادبوونی هەڵاوسان و بێکاری و دواتریش زیادبوونی هەژاری و بۆشایی چینایەتی بەردەوام بوو.

تا ئێستا هەموو رێکارەکان و بێگومان هەموو بەڵێنەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری شکستیان هێناوە.

ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە زۆرینەی ڕەهای خەڵکی تورکیا تێڕوانینێکی خراپیان بۆ دۆخی ئابووری وڵاتەکەیان هەیە.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنج، ٨٦%ی ئەو کەسانەی کە لە توێژینەوەکانی پەیمانگای ئیپسۆس لە تورکیا راپرسییان لەگەڵ کراوە، دۆخی ئابووری تورکیایان بە "خراپ" هەڵسەنگاندووە. 14%ی بەشداربووان دۆخی ئابووری تورکیایان بە باش زانیوە.
 بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیانەی لە مانگی تەمموزدا ئەنجامدراون، نزیکەی نیوەی خەڵکی تورکیا نیگەرانن لە هەژاری.

 

سەرپەیڤ