ته‌مووز 26, 2022 08:08 Asia/Tehran
  • ئەردوغان وشداری بە کاربەدەستانی عێراقی دەدات

ئەردوغان: کاربەدەستانی عێراق لە کاتی ناوھێنانی تورکیا ئاگایان لە خۆیان بێت و بە تەفەڕنجەوە ناوی عێراق بھێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بە ناڕاستەوخۆ لەیەکەم قسەکردنیدا لەسەر هێرشی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچەی گەشتیاریی زاخۆ، هەڕەشەی لە بەرپرسانی عێراقی کرد.

لەم پەیوەندییەدا میدکانی تورکیا وایان بڵا کردووەتەوە کە، «ئەدوغان» لە یەکەم کۆمێنتی لەسەر ئەو هێرشەی سوپاکەی کردیە سەر شوێنە گەشتیاریەکەی دهۆک، وتوویەتی: وریا بن لە کاتی باس کردنی تورکیا و ناوهێنانی ئەم وڵاتە.

هەروەها وتیشی: ئەو جۆرە کارانە کاری پەکەکەن و پێشتریش ئەو کارانەیان کردووە کە مەبەست لێی تێکدانی ئەو پەیوەندییە باشەیە کە لەنێوان تورکیا و عێراق دا هەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە «پەکەکە» بەو کارەی سەرلەنوێ رووی راستەقینەی خۆی دەرخستووەتەوە . 

حەوتەی رابردوو سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی لە زاخۆی کرد کە لە ئەنجام دا ٩ شارومەندی عەرەب عێراقی گیانیان لە دەست داو  ٢٥ کەسی تریش برینداربوون.

سەرپەیڤ